سوریا مەترسییە بۆ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی‌ جۆلان



 گاردیان

له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی سیاسی، ئابوری‌و هونه‌ری بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. له‌باره‌ی ناوخۆی به‌ریتانیاوه‌ رۆژنامه‌كه‌ گرنگی داوه‌ به‌ دۆخی ته‌ندروستی له‌و ولاته‌‌و له‌ مانشێته‌كه‌یدا هاتوه‌: پزیشكان هۆشداری‌ ده‌ده‌ن له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كان یاخود داخستنی.

له‌چه‌ند هه‌واڵێكی‌ دیكه‌دا گاردیان ئاماژه‌ به‌به‌رده‌وامی گفتوگۆكان ده‌كات له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی پارتی كرێكاران بۆ گۆڕینی یاسای خۆشگوزه‌رانی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ گاردیان ئاماژه‌ی به‌سه‌ختی كاره‌كانی ئه‌م پارته‌ و چه‌ند ره‌خنه‌یه‌ك كردوه‌ كه‌ رێگره‌ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌یاندا.

له‌باره‌ی وڵاتانی دیكه‌شه‌وه‌، گاردیان ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانه‌كانی‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران كردوه‌. هه‌ره‌وه‌ها ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌و ماوه‌یه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌مریكا بۆ راگرتنی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران داینابوو. له‌ ئێستاشدا وه‌ك گاردیان نوسیویه‌تی: ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تیش جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ دۆخێكی هه‌ستیاردان، دۆخه‌كه‌ داوا ده‌كات بڕیاری نوێی له‌باره‌ی‌ ئێرانه‌وه‌ بدرێت.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ولاتی سوریاش رۆژنامه‌ی‌ گاردیان وێرای ئاماژه‌دان به‌به‌رده‌وامی‌ جه‌نگ له‌و وڵاته‌، باس له‌دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ی پلانی شه‌ڕ كراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه‌. به‌پێی پلانه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ئاسایشی به‌رزاییه‌كانی جۆلان دووباره‌ ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌دوور نیه‌ پێكدادان له‌ نێوان ئه‌سه‌دو ئیسڕائیلدا رووبدات.


08/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500