هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە ئەفغانستان دەکشێنەوە و سوپا كۆنترۆڵی‌ ده‌كات



نیویۆرك تایمز

له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكیدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌مه‌جۆری ئابوری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. له‌باره‌ی دۆخی ناخۆی ئه‌مریكاوه‌ ئاماژه‌ به‌ په‌ره‌سه‌ندنی كاردانه‌وه‌كان كراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆریای باكوردا.

له‌م ژماره‌یه‌یدا نیویۆرك تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌مریكا خوازیاره‌ دۆخه‌كه‌ ئارام ببێته‌وه‌ و له‌م پرسه‌شدا كۆنگرێس‌و ئیداره‌ی ئۆباما هاوڕان. له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌كانی ئه‌مریكاش رۆژنامه‌ی‌

نیویۆرك تایمز نوسیویه‌تی: كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌كۆریای باكور په‌یوه‌سته‌ به‌ دۆخه‌كه‌ و ئاستی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه‌.

هه‌ر له‌هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به‌ئه‌مریكا، هه‌واڵێك له‌باره‌ی جه‌نگی دژه‌ تیرۆر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌گه‌شه‌كردنی به‌ره‌یه‌كی نوێی شه‌ڕكراوه‌ كه‌تیایدا فرۆكه‌ بێفرۆكه‌وانه‌كان ‌و كوشتنی به‌مه‌به‌ست رۆڵ ده‌بینن. وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ نوسیوێتی:  زیادبوونی به‌كارهێنانی فرۆكه‌ی‌ بێفرۆكه‌وان له‌م دواییه‌دا له‌ئه‌مه‌ریكادا هه‌رایه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه‌و زۆرێك پرسیار له‌سه‌ر یاسایی بوونی ئه‌م چه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌به‌كارهێنانی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا وه‌ك نیورك تایمز ئاماژه‌ی پێداو روو له‌زیاد بوونه‌.  

نیویۆرك تایمز له‌باره‌ی ئه‌فغانستانیشه‌وه‌ هه‌واڵێكی بڵاوكردته‌وه‌و تیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ له‌وناوچانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كشێنه‌وه‌، سوپای ئه‌فغانستان كۆنتڕۆلێ كردون ‌و تائێستاش كاریگه‌ری‌ خۆیان سه‌لماندوه‌.


08/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500