مارگرێت تاچه‌ر له‌ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا



گاردیان

رۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان هه‌واڵی كۆچی دوایی مارگرێت تاچه‌ریان كردوەته‌ هه‌واڵی سه‌ره‌كی خۆیان. له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ رۆژنامه‌ی گاردیان له‌چه‌ند هه‌واڵێدا باسی كاره‌كانی مارگرێت تاچه‌ر كردوه‌ له‌رابردودا .

گاردیان له‌خانه‌واده‌ی تاچه‌ری گواستۆته‌وه‌ كه‌ تاچه‌ری یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی ژنی به‌ریتانیا و ئه‌وروپا له‌ ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

له‌درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یدا  گاردیان نوسیویه‌تی: مارگرێت تاچه‌ر یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌ محافزکارەکانی به‌ریتانیاو له‌ هه‌مانكاتدا یه‌كێكه‌ له‌كاراترین سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌دوای وینستۆن چه‌رچڵ‌و یه‌كه‌مین خانمی به‌ریتانیه‌ كه‌ له‌ ساڵانی 1940دا پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای وه‌رگرت ‌و كاره‌كانی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی‌ ئابوری  سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێناوه‌.

حكومه‌تیش له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كۆچی دوایی تاچه‌ر ده‌ربڕیوه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌یڤد كامیرۆن رایگه‌یاندوه‌ كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ و دانیشتنه‌كه‌ی‌ وه‌ك رێزلێنان ته‌رخان ده‌كات بۆ كۆچی داوای تاچه‌ر. هه‌ر له‌درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كاندا، پارتی كرێكاران به‌ریتانیا هه‌موو هه‌ڵمه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی راده‌گرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو


09/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500