بیرۆكه‌ی‌ ئیمپراتۆریه‌ت و ئاشتی‌



حوڕییەت دەیلی نیوز
نورای‌ مێرت

وه‌ك بانگه‌شه‌ ده‌كرێت, گه‌وره‌ترین به‌ربه‌رست له‌به‌رده‌م دۆخی‌ كورددا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ "دۆخی‌ ئاڵۆز" ناوزه‌د ده‌كرێت. گریمانه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت، تورك نەتوانێت له‌ناو هه‌ژمونی‌ بیری ئیمپراتۆریه‌تی‌ عوسمانی‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌. زیاتر له‌وه‌،  تورك  پێی وایه‌ هه‌ستیاربوون به‌ پرسی "یه‌كێتی‌ نه‌ته‌وه‌یی" پێویسته‌ وه‌لابنرێت. له‌ ڕاستیدا.

پێویست بوو تورك به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ مێژوییه‌دا زالّبێت تاكو له‌ چوارچێوه‌ی‌ جۆره‌ ئۆتۆنۆمیه‌كدا مافه‌كانی‌ كورد ده‌سته‌به‌ر بكات. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌و ئاراسته‌یه‌دا كاری‌ نه‌كردبووه‌. دواجار، پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌گه‌ڵ كورددا ڕێگایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ گرته‌به‌ر.

 گه‌ر توركیا باوه‌ڕی وابێت به‌ جیابونه‌وه‌ی‌ كورد ، ئه‌و وڵاته‌ بچوك ده‌بێته‌وه‌, ئه‌وا پێویسته‌ بیرۆكیه‌كی‌ ڕوون بكاته‌ بنیادی‌  هاوپه‌یمانێتیه‌كی‌ نوێ له‌گه‌ڵ كورددا, تاكو توركیا به‌رفراوانتر بكات. حكومه‌تی‌ توركیا له‌ ئێستادا هه‌وڵی‌ فرۆشتنی‌ ئه‌و بیرۆكه‌ ده‌دات, تاكو زاڵبێت به‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ی‌ نه‌رێنی‌ جه‌ماوه‌ردا له‌ په‌یوه‌ندیدا به‌ پرۆسه‌ی‌ نوێی ئاشتیه‌وه‌ و به‌ تایبه‌تی‌ له‌ په‌یوه‌ندیدا به‌ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ، سه‌ركرده‌ی‌ به‌ندكراوی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان.

له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ بیرۆكه‌یه‌كی‌ زۆر زیره‌كانەیە بۆ گۆرینی‌ فكری‌ ناسیۆنالیسته‌ موحافزکارەکان ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ته‌نها بنچینه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان نین، به‌ڵكو زۆرینه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ توركیا پێكده‌هێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی‌ ئەرێنیانەیە بۆ گۆڕانكاریه‌كی‌ گه‌وره‌ كه‌ هه‌موومان پێویستمان پێیه‌تی‌ بۆ ڕزگاربون له‌و ململانێیه‌.


09/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500