ئه‌مریكا ئاماده‌ی‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی‌ كوریای‌ باكوره‌



گاردیان

لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ گاردیانی‌ به‌ریتانی‌ تایبه‌ته‌ به‌ كۆچی‌ دوایی مارگرێت تاچه‌ر، شاژنی‌ ئه‌و وڵاته‌ باس له‌و ئاماده‌كاریانه‌ ده‌كات كه‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ڕووی‌ ئه‌منیه‌وه‌ ده‌یانكات بۆ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ڕیوره‌سمی‌ پرسه‌ی‌ مارگرێت تاچه‌ر كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ 4 شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو له‌ كه‌نیسه‌ی‌ ست پاولس ساز بكرێت. له‌ پرسه‌كه‌دا كه‌ ئاماده‌كاریه‌كی‌ زۆر باشی‌ له‌ڕووی‌ ئاسایشه‌وه‌ بۆ كراوه‌, بڕیار وایه‌ كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی‌ جیهانی‌ له‌و پرسه‌یه‌دا به‌شداربن.

یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و پرسه‌یه‌دا به‌شداربێت سه‌رۆكی‌ وڵاتی‌ ئه‌فریقای‌ باشوره‌، كه‌ مارگرێت تاچه‌ر وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی‌ نوێخواز و چاكساز لێی ده‌ڕوانی‌، له‌و كاته‌وه‌ی‌ كه‌ بڕیاری‌ ئازادكردنی‌ نێلسۆن ماندێلای‌ ده‌ركرد.

رۆژنامه‌ی‌ گاردیان سه‌باره‌ت  به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ كۆریای باكور بۆسه‌ر ئه‌مریكا و وڵاتانی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌ راپۆرتێكیدا نوسوێتی‌ كه‌: كه‌ ساموێل لۆكلیه‌ر سوپاسالاری‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكی‌ له‌بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ زه‌ریای‌ هێمن ڕایگه‌یاندووه‌: كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌مریكا به‌ متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ئاماده‌ی‌ هه‌موو ڕووبه‌روبونه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌و هێرشه‌ ئه‌تۆمییه‌یه‌ كه‌ كۆریای‌ باكور وه‌ك هه‌ره‌شه‌یه‌ك به‌كاری‌ ده‌هێنێت له‌ دژی ئه‌مریكا‌و وڵاتانی دیكه‌.


10/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500