ئایا عیراق ده‌توانێت ڕێگریی له‌ جه‌نگێكی‌ دی‌ بكات؟



حورییه‌ت ده‌یلی نیوز
دانیاڵ برۆد

10 ساڵ پاش تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر داگیركردنی‌ عێراقدا، له‌ ئێستادا باری سیاسی ئه‌و وڵاته‌ ناجێگیره‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ژێر په‌ستانێكی‌ زۆردایه‌، به‌ڵام هێشتا نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌و سه‌ركرده‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا له‌ كۆنترۆڵدایه‌. له‌م چه‌ند مانگه‌ی‌ دواییدا شه‌پۆلێكی‌ ناڕه‌زایی دژ به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ نوری مالكی‌ له‌ لایه‌ن عه‌ربی‌ سوننه‌ و باڵی‌ شیعه‌ی‌ سه‌دریه‌كان به‌رز بوه‌وه‌. كورد و سوننه‌كان پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ توندو تیژی‌ تایه‌فی‌ و كشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیره‌ سوننه‌كان له‌ حكومه‌ت، بونه‌ هه‌ره‌شه‌یك له‌سه‌ی ئه‌زمونی‌ سیاسی ئه‌و وڵاته‌. سه‌ره‌ڕای‌ زه‌قبوونه‌وه‌ی‌ ته‌یافه‌گه‌رێتی‌، توندو تیژی‌ جیهادی‌ سووننه‌ی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا. چه‌ندین ئاماژه‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌ركرده‌ی‌ هۆزه‌ سوننه‌ عێراقییه‌كان له‌وه‌ ده‌ترسن كه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی وڵات وه‌لابنرێن، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێ جه‌نگێكی‌ دی‌ له‌ عیراق هه‌ڵبگیرسێنن.

له‌ 29 ی‌ ئازاردا، بۆمبێك له‌لایه‌ن گروپی‌ جیهادی‌ سوننی‌ له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی‌ شیعه‌دا ته‌قیه‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌بوو بۆ هه‌ڵگیرساندنی‌ ئه‌و جه‌نگه‌. له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ تایه‌فه‌گه‌ریدا، سوننه‌ه‌ جیهادیه‌كان هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ لاواز بكه‌ن. ده‌یانه‌وێ‌ وا له‌ میلیشیا شیعه‌كان بكه‌ن وه‌ڵام بداته‌وه‌ و وا له‌ سوننه‌ بكات چه‌ك هه‌ڵگرن له‌ دژی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالكی‌‌و بارودۆخێكی‌  ناسه‌قامگیر له‌ ولاَتدا دروست بكه‌ن. سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ وڵات‌و هێزی‌ سه‌ربازی‌ هه‌وڵ ڕێگریی له‌و كاره‌ تیرۆرستیانه‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام دواجار ناتوانن كۆنترۆڵی‌ بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن.


10/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500