مانۆری‌ سیاسی پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدان سه‌باره‌ت پرسی‌ كورد ئاڵۆزی‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت



حوڕییه‌ت ده‌یلی‌ نیوز

مانۆری‌ سیاسی پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدان سه‌باره‌ت پرسی‌ كورد ئاڵۆزی‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت ئه‌مه‌ مانشێتی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ حوڕییه‌ت ده‌یلی‌ نیوزی‌ توركیه‌، تێیدا به‌ ڕاپۆرته‌ هه‌واڵێك باس له‌ بارودۆخی‌ پرسی كورد ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ په‌یوه‌ندیدا به‌ دانیشتنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و تێیدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ی‌ پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان بۆ دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچونی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌توركیا شكستی هێنا‌و ئه‌و هه‌وڵه‌ جارێكی‌ دی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ كرد به‌ دوو به‌ره‌وه‌.

ئه‌وانیش به‌ره‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و به‌ره‌ی‌ ناسیۆنالیسته‌كان. له‌دانیشتنه‌كه‌ی‌ په‌رله‌ماندا به‌ر له‌ ده‌نگدان به‌ پرۆژه‌ یاساكه‌، پارتی‌ كۆماری‌ خه‌ڵك  جه‌هه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مانیان به‌جێهێشت.

له‌ژێر مانشێتی‌ سه‌ره‌كی‌ ڕۆژنامه‌كه‌دا هه‌واڵێك له‌باره‌ی‌ عێراقه‌وه‌ هاتووه‌:  كه‌ عێراق‌و ئوردون به‌ڵێن نامه‌یه‌كی‌ نه‌وتیان به‌بڕی 18 ملیار دۆلار واژۆ كردووه‌, به‌ڵێننامه‌كه‌ به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ عێراق بۆریه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ بنێرێته‌ شاری‌ عه‌قه‌به‌ی‌ سه‌ر ده‌ریای‌ سوری‌ ئوردونی‌ تاكو نه‌وت‌و گاز بۆ ئه‌و وڵاته‌ دابین بكات.

ده‌رباره‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌نكه‌ره‌‌و ته‌لئه‌بیب رۆژنامه‌ی‌ حورییه‌ت له‌ هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئیسرائیل نوێنه‌ری‌ خۆی‌ ناردووه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ 12 هه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی‌ نه‌وت‌و گازدا.

هه‌رچه‌نده‌ تاكو ئێستا ئه‌و نوێنه‌ره‌ چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ هیچ به‌رپرسێكی‌ توركی‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕان ده‌كرێت گفتوگۆ ده‌رباره‌ی‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان ئیسرائیل و توركیا بكرێت سه‌باره‌ت به‌ پرسی نه‌ت‌و گاز.


11/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500