پارتی كرێكاران دژی بۆچونی ده‌یڤید كامیرۆنن سه‌باره‌ت به‌ تاچه‌ر



گاردیان

ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ گاردیه‌نی‌ به‌ریتانی‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر روماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی كۆچی دوایی مارگرێت تاچه‌ری‌‌و دانیشتنه‌كه‌ی‌ په‌رلەمان بۆ ڕێزلێنان له‌ ژیانی‌ پڕ له‌ سه‌روه‌ری‌ ئه‌و ژنه‌. له‌و دانیشتنه‌دا دوو بیرو بۆچوونی‌ جیاواز له‌سه‌ر مێژووی‌ ژیانی‌ ئه‌و خانمه‌ خرایه‌ ڕوو. ده‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا مه‌رگی‌ تاچه‌ری‌ وه‌ك مه‌ترسیه‌ك بۆسه‌ر سیاسه‌ت‌و ئابووری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ناوزه‌د كرد، به‌و پێیه‌ی‌ ئه‌و ڕۆڵێكی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی‌ وڵاته‌كه‌یی‌و هه‌روه‌ها ئامژه‌ی‌ بوه‌ كرد كه‌ تاچه‌ر له‌ ساڵی‌ 70 كانه‌وه‌ له‌وه‌ تێگه‌یشتبوو كه‌ ئابووری‌ به‌ریتانیا پێویستی‌ به‌ گۆرانكاریه‌ هه‌یه‌.

به‌ڵام له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ نوسیوێتی: دەیڤد میلباند، سه‌ركرده‌ی‌ پارتی‌ كرێكاران‌و ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌و وڵاته‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ڕێزی‌ بۆ فه‌رمانڕه‌وایی مارگرێت تاچه‌ر ده‌ربڕی‌ به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتی‌ سۆڤێتی‌ جاران‌و هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ری‌ گۆڕانی كه‌ش‌و هه‌وا, به‌ڵام هاوڕا نه‌بوو له‌گه‌ڵ كامیرۆن سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌و خانمه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكێكی‌ توڕه‌ی‌ له‌دوای‌ خۆی‌ به‌جێهێشت‌و له‌سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتیدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی‌ وه‌لانابوو.

له‌ ڕاپۆرته‌ هه‌واڵیكی‌ دیكه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ گاردیاندا باس له‌ دۆخی‌ ناسه‌قامگیری میسر كراوه‌و تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سوپای‌ میسر به‌شداربووه‌ له‌ كوشتن و ئازاردانی‌ خۆپیشانده‌ران هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ ساڵی‌ 2011 دا.


11/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500