پلانه‌كه‌ی‌ ئۆباما بۆ بودجه‌ ده‌رگای‌ ناڕه‌زایی به‌سه‌ر دیموكراته‌كاندا ده‌كاته‌وه‌



نیویۆرك تایمز

له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ نیویۆرك تایمزی‌ ئه‌مریكیدا چه‌ندین بابه‌تی‌ گرنگ له‌سه‌ر پرسی‌ ئابووری‌ ئه‌مریكاو هه‌وڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌سه‌ر دۆخی‌ ئاڵۆزی‌ سوریا ده‌خاته‌ ڕوو.

سه‌باره‌ت به‌ پلانه‌ نوێكه‌ی‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا په‌یوه‌ست به‌ پرسی بودجه‌وه‌، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ، ئه‌ندامانی‌ ناو پارتی دیموكراتخوازه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌ گومانن له‌و پلان نوێیه‌ی‌ ئۆباما، ئه‌مه‌ له‌ كاتێدایه‌ كه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئایا ئۆباما ده‌توانێت له‌ یه‌ك كاتدا پرسی ته‌ندروستی‌‌و ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌ پێبدات؟

له‌ هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕۆژنامه‌كه‌دا باس له‌ فراوانكردنی‌ یارمه‌تیدانی‌ شۆرشگێرانی‌ سوریا ده‌كات له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ خۆرئاواوه‌ و تێیدا هاتووه‌، كه‌ وڵاتانی‌ خۆرئاوا كۆمه‌كی‌ مرۆڤانه‌ بۆ شورشگێران‌و لێقه‌وماوانی‌ سوریا زیاد ده‌كه‌ن‌و فشاریش له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌كان كه‌ له‌شكری‌ سه‌ربازی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ بكات. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاش ڕه‌زامه‌ندی‌ پیشانداوه‌ كه‌ جگه‌ له‌ناردنی‌ چه‌ك، هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ شۆرشگێرانی‌ سوریا بنێرێت.


11/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500