ئه‌گه‌ره‌كانی‌ سیناریۆی‌ دانوستانه‌كانی‌ حكومه‌ت‌و په‌كه‌كه‌



حورییه‌ت ده‌یلی نیوز
نیهاد عه‌لی‌ ئۆزكان

حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌روك وه‌زیرانی‌ توركیا، به‌دواداچوون بۆ په‌یامه‌كه‌ی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌ركرده‌ی‌ به‌ندكراوی‌ پارتی‌ كریكارانی‌ كوردستان ده‌كات تاكو پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌م سیاسه‌ته‌ نه‌ك ته‌نها ئۆجه‌لان به‌هێز ده‌كات، به‌ڵكو ده‌بێته‌ سوپرایزێك بۆ كۆمه‌ڵگه‌. له‌پڕێكا ئۆجه‌لان ده‌بێته‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ شه‌رعی‌ و ده‌بێته‌ رۆحی‌ نوێنه‌ری‌ سه‌رده‌مێكی‌ نوێ.

ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ ئێستا به‌ توركیادا تێپه‌ردده‌بێت رۆڵێكی‌ گرنگی‌ ده‌بێت له‌ داهاتوی‌ ئه‌و وڵاته‌دا. هه‌روه‌ها كورد ده‌توانێت له‌ژێر ڕۆشنایی ستراتیژیه‌تێكی‌ ڕوونی‌ حكومه‌تدا گه‌شه‌ به‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ خۆی‌ بدات.

به‌ڵام پرسیاره‌ گرنگه‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌. ئایا ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ چ ئاراستیه‌كدا كارده‌كات؟

به‌ بڕوای‌ من چوار سیناریۆی‌ جیاواز بوونیان هه‌یه‌.

یه‌كه‌م: هه‌موو شتێك به‌پێی پلانی‌ ئه‌ردۆغان بڕوات، ئۆجه‌لان‌و تیمه‌كه‌ی‌ ڕۆڵێكی‌ كه‌میان هه‌بێت له‌ دانوستانه‌كان،  رای‌ گشتیش ئاگاداری‌ ئه‌و پرسه‌ بێت ‌و ئه‌و گفتوگۆیه‌ش 2 ساڵ بخایه‌نێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌ردۆغان زۆر به‌ ئاسانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بۆخۆی‌ مسۆگه‌ر بكات.

سیناریۆی‌ دووه‌م ، ئه‌گه‌ری‌ دابه‌شوونی‌ په‌كه‌كه‌یه‌ بۆ دوو به‌ره‌. ئه‌وانه‌ی‌ له‌ناو باڵی‌ سه‌ربازی‌‌و سیاسی په‌كه‌كه‌دا نارازین به‌و بارودۆخه‌, ڕه‌نگه‌ به‌ره‌یه‌كی‌ دی بۆخۆیان جیاكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م باڵه‌ به‌ خیانه‌تكار له‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ ئۆجه‌لان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت ‌و دواجار باڵه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ توانای‌ به‌رده‌وام بوونی‌ نابێت و باڵه‌ سیاسیه‌كه‌ش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی‌ سیاسی توركیا نابێت.

سێیه‌مین سیناریۆ ئه‌وه‌یه‌ دانوستانه‌كان شكست بێنن به‌ڵام چۆن‌و كه‌ی‌ ؟ گه‌ر له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆیه‌كه‌ شكست بێنێت، ئه‌وا ڕه‌نگه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م هه‌واڵیكی‌ باش بێت بۆ ئه‌ردۆغان. ڕه‌نگه‌ دانوستانه‌كان له‌ دوو حاڵه‌تا شكست بهێنن. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌. ئاستی‌ داواكانی‌ ئۆجه‌لان به‌رز ببێته‌وه‌و ئه‌ردۆغان بخاته‌ دۆخێكی‌ قورسه‌وه‌. دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ردۆغان نه‌توانێت به‌رگه‌ی‌ ڕه‌خنه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن بگرێت، به‌تایبه‌ت پارتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ناسیۆنالیستی‌.

چواره‌م سیناریۆش دابه‌شبوونه‌ له‌ناو كورددا، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ ململانێی سه‌ربازی‌ قوڵتر بكاته‌وه‌. حكومه‌ت دانوستان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌و ئۆجه‌لان ده‌كات, گه‌ر به‌ره‌یه‌ك له‌وان جیاببێته‌وه‌و چه‌ك دانه‌نێت, ئه‌وا حكومه‌ت نه‌ده‌توانێت پرۆسه‌ی‌ داماڵینی‌ چه‌ك به‌ته‌واوه‌تی‌ ده‌سته‌به‌ر بكات، نه‌ ده‌شتوانێت درێژه‌ به‌ دانوستانه‌كان بدات.
ئێمه‌ لێره‌دا چاوه‌ڕێین كام سیناریۆ ده‌بێته‌ واقعی‌ بارودۆخه‌كه‌.


11/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500