بۆشایی متمانه‌كردن به‌ ئەردۆغان



حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوز
سه‌میح ئیدیز

وێناكردنی‌ ژیانی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ گه‌ل، یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ گه‌یشتی‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ ده‌سه‌ڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌مان هۆكار له‌مڕۆدا بۆته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بۆشایی متمانه‌پێكردنی بۆ دروست ببێت له‌ په‌یوه‌ندیدا به‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ به‌رچاوه‌ی‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ توركیا به‌دی‌ ده‌كرێت.

له‌ ئێستادا گفتوگۆ له‌ نێوان حكومه‌ت ‌و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕابه‌ری‌ به‌ندكراوی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان ‌و پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراسی‌، به‌ده‌په‌، هه‌یه‌. ئۆجه‌لان بۆته‌ به‌شێكی‌ گرنگ له‌ پلانه‌كانی‌ ئه‌ردۆغان بۆ داهاتوی‌ توركیا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كه‌متر له‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌گه‌ر له‌كاتی‌ دادگاییكردنی‌ ئۆجه‌لاندا كه‌ بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ ده‌ركرا له‌ ساڵی‌ 1999دا پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بوونایه‌، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌وڵیان ده‌دا بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌كه‌. دیاره‌ له‌كاتی‌ ئه‌و وتاره‌دا ئه‌ردۆغان ده‌یویست سه‌رنجی‌ ناسیۆنالیسته‌كان بۆخۆی‌ ڕابكێشێت .

هه‌روه‌ها نزیكه‌ی‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ردۆغان حه‌سانه‌ی‌ له‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی‌ به‌ده‌په‌ سه‌نده‌وه‌ به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ یارمه‌تی‌‌و كۆمه‌كیان بۆ په‌كه‌كه‌ ناردووه‌ ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ بونه‌ به‌شێكی‌ گرنگ له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌ردۆغان له‌ په‌یوه‌ندیدا به‌ كۆتایی هێنانی‌ جه‌نگ له‌ ئێستای‌ توركیادا.  ئه‌م زیگزاكێتیه‌ له‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌ردۆغاندا، ئەردۆغانی خستوه‌ته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدا به‌ دانوستانه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا.

به‌ دڵنیاییه‌وه‌ جارێ‌ هیچ كه‌س به‌ته‌واوه‌تی‌ نازانێت كه‌ ئاراسته‌ی‌ دانو ستانه‌كان‌و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی‌ به‌كوێ ده‌گات.


17/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500