ئه‌مریكا موشه‌ك به‌ توركیا ده‌فرۆشێت



حوڕییه‌ت ده‌یلی‌ نیوز

مانشێتی‌ سه‌ره‌كی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ حوڕییه‌ت ده‌یلی‌ نیوزی‌ توركی‌ باس له‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان ئه‌مریكاو توركیا ده‌كات سه‌باره‌ت به‌كڕینی چه‌ك. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، كۆمپانیای به‌رگری‌ ئه‌مریكا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌, كه‌ ئه‌مریكا ڕێگرنیه‌ له‌ فرۆشتنی‌ چه‌كی‌ دژه‌ مووشه‌ك‌و پاتریۆت به‌ تورركیا، بە هۆی ئه‌وه‌ی‌کە ئه‌مریكا وڵاتی‌ توركیا به‌ هاوپه‌یمانی‌ خۆی‌و ناتۆ ده‌زانێت‌و ئاماده‌یه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئه‌و وڵاته‌ بكات .

هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ی‌ حوڕییه‌ت باس له‌ بوژانه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ توركیا ده‌كات پاش به‌رقه‌رار بوونی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌به‌شی‌ باشوری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ (ئیش بانك) ڕایگه‌یاندووه‌: كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 30 ساڵی‌ ڕابردوودا هه‌ژاری به‌رۆكی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ گرتبوو، بێ كاری‌ ببوه‌ دیارده‌ بۆیه‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ كۆچیان ده‌كرد.به‌ڵام له‌ ئێستادا شاره‌كانی‌ وه‌ك دیلۆك، ئامه‌د، وان‌و ماردین له‌ بوژانه‌وه‌دان‌و به‌م نزیكانه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و شارانه‌ كه‌ پێشتر جێیان هێشتبوو ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ سێرگی‌ لاڤرۆڤی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا بۆ توركیا، بابه‌تێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌یه‌، تێیدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هێشتا توركیاو ڕوسیا ناكۆكن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی‌ كۆتایی هێنان به‌ ڕژێمه‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د.


18/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500