ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك كه‌ نامه‌ی‌ ژه‌هراوی‌ بۆ ئۆباما نارد



گاردیان

بابه‌ته‌كانی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕژنامه‌ی‌ گاردیانی‌ به‌ریتانی‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ ڕۆژانی‌ پێشووی‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی‌ دوای‌ مردنی‌ مارگرێت تاچه‌ر. هاوكات باس له‌و دوو نامه‌ ژه‌هراویه‌ ده‌كات كه‌ نێردراوه‌ بۆ باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاو ڕۆجه‌ر ویكه‌ر سیناتۆری‌ ئه‌و وڵاته‌، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی‌ بگاته‌ ده‌ستیان گومانی‌ ژه‌هراوی‌ كردنی‌ ئه‌و نامانه‌یان كردووه‌.

بۆیه‌ ئێستا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌ی‌ وردترایه‌. له‌ ئێستاشدا كه‌سێكی‌ تۆمه‌تبار به‌و كاره‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ فیدراڵیه‌وه‌ (FBI) ده‌ستگیركراوه‌.

هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ باس له‌ڕشتنی‌ فرمێسك له‌لایه‌ن (جۆرج ئۆزبۆرن) سه‌ركرده‌ی‌ دیاری‌ به‌ریتانیا ده‌كات له‌كاتی‌ پرسه‌ی‌ مارگرێت تاچه‌ردا . ئه‌م كاره‌ش بووه‌ جێگه‌ی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ هاوڕێیانی‌ ناو پارته‌كه‌ی‌. هه‌ندێك به‌ توانجه‌وه‌ ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌

فرمێسكی‌ ڕشتووه‌ چونكه‌ له‌ ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ ڕابردوودا ڕێژه‌ی‌ بێكاری‌ بۆ 700 هه‌زرا كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌. به‌ڵام پێده‌چێت وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ نوسیوێتی: ئۆزبۆرن ئه‌و وته‌یه‌یه‌ی‌ قه‌شه‌ی‌ له‌نده‌ن كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر كردبێت كه‌ له‌كاتی‌ پرسه‌كه‌دا ووتی‌: مه‌رگی‌ تاچه‌ر دڵه‌كانمانی‌ ده‌رهێنا.


18/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500