توركیاو عێراق، له‌به‌ریتانیا باسی وزه‌ و ئاسایش ده‌كه‌ن



حوڕییه‌ت دیلی نیوز
سه‌ركان ده‌میرتاش

ده‌رئه‌نجامی‌ گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست جێگه‌ی‌ هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ركردنه‌. له‌ 22ی‌ ئازاردا ئیسرائیل به‌ فه‌رمی‌ داوای‌ لێبوردنی‌ له‌ توركیا كرد بۆ ئه‌و هێرشه‌ی‌ كردبوویه‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كی‌ توركی‌ كه‌ كۆمه‌كی‌ بۆ كه‌رتی‌ غه‌زه‌ ده‌بردو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 9 قوربانی‌ لێكه‌وته‌وه‌. داوای‌ لێبوردنه‌كه‌ به‌ نێوه‌ندگیریی‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كۆی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ژێر مه‌ترسی‌ ئه‌و جه‌نگه‌دان كه‌ له‌ سوریا ده‌گوزه‌رێت.

له‌ 24 ی‌ ئازاردا جۆن كێری وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌ سه‌ردانێكی‌ به‌ په‌له‌ گه‌یشته‌ عێراق‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا كۆبوه‌وه‌. له‌و دانیشتنه‌دا به‌ تایبه‌ت تیشك خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان ئه‌نكه‌ره‌و به‌غداد.

سوربونی‌ توركیا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستاندا , حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ توره‌ كردووه‌. ئه‌مه‌ش وای‌ له‌ واشنتن كرد كه‌ نێوه‌ندگیری بكات له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا. سه‌ره‌تا ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ له‌لایه‌ن نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراقه‌وه‌بوو، كه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ توركیادا په‌یوه‌ندیه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌ش‌و ڕێزگرتن له‌ دراوسێیه‌تی.

له‌ 7 ی‌ ئه‌م مانگه‌شدا, كێری بۆ دووهه‌مین جار سه‌ردانی‌ توركیای‌ كرد له‌ماوه‌ی‌ كه‌تر له‌ مانگێكدا. هه‌ر ڕۆژێك پاش كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیاو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌، شاندێك به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ فه‌ره‌یدون سینیرلی‌ ئۆغلو جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا و فه‌لاح فه‌یاز، ڕاوێژكاری‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، به‌ نێوه‌ندگیری‌ ویلیام بێرنس جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا
له‌ به‌ریتانیا چاویان به‌یه‌ك كه‌وتووه‌و هاوكات بێرنس به‌ جیاش كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا ئه‌نجام داوه‌ تاكو زیاتر هانیان بدات بۆ دانوستان.


18/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500