هاوڕێیانی‌ سوریا كۆبونه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌ی‌ نوسرە نیگه‌ران بوون



حوڕییه‌ت ده‌یلی‌ نیوز

ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ حورییه‌ت ده‌یلی‌ نیوزی‌ توركی‌ چه‌ندین بابه‌تی‌ سه‌باره‌ت به‌ ناوخۆی‌ توركیا و ناوچه‌كه‌ و جیهان بڵاوكردۆته‌وه‌.  سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ ناجێگیری‌ سوریا ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ له‌ هه‌واڵێكیدا نوسیوێتی: ئه‌مڕۆ، 20ی‌ مانگ هاوڕێیانی‌ سوریا له‌ شاری‌ ئه‌سته‌مبوڵ كۆده‌بنه‌وه‌ و ئه‌جیندای‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌شیان سه‌باره‌ت به‌ نیگه‌رانی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ خۆرئاوا ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ گرۆپی‌ توندڕه‌وی‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌.

وا بڕیاره‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتان بانگهێشت بكرێن، له‌نێویاندا جۆن كێری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ئاماده‌بێت. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا موعاز خه‌تیب، سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ سوریی وته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات‌و تیایدا ده‌ڵێت: كه‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوری‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاریكاری‌ له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی‌ ئه‌ل نوسرەدا ناكات.

هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ توركیا ڕایگه‌یاندووه‌: كه‌ یه‌كێك له‌ گومانلێكراوه‌كانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ بۆستنی‌ ئه‌مریكا، له‌ ساڵی‌ 2003 دا ماوه‌ی‌ 10ڕۆژ له‌ توركیا ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و گومانلێكراوه‌ چیچانیه‌ له‌ توركیا پاسپۆرتی‌ كازاخستانی‌ پێبووه‌ و وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ توركیا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه‌ ئه‌وان پێیانوایه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وان له‌و كاته‌دا به‌ خێزانیی هاتبنه‌ توركیا و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌ توركیاوه‌ نیه‌.


20/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500