زامەکەی په‌كه‌كه‌



حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوز

ته‌ها ئۆزهان

ته‌نها یه‌ك ڕێگه‌ هه‌یه‌ بۆ  پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) تا ببێته‌ هۆی‌ چاره‌سه‌ری‌ پرسی كورد. ئێمه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌وه‌ ده‌ڵێن، ڕۆژێك دێت په‌كه‌كه‌ هه‌ر چه‌ك داده‌نێت، ئه‌گه‌رنا به‌و جۆره‌ ناتوانێت پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات.

ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌ قۆناغێكداین، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕابه‌ری‌ به‌ندكراوی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان، به‌ دروشمی‌ "كۆتایی ململانێی چه‌ك" ده‌ستپێشخه‌ری كردووه‌، هه‌نگاوی‌ دواتریش ده‌بێ به‌ گفتوگۆی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان حكومه‌ت‌و په‌كه‌كه‌ ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

هه‌نگاوه‌كی‌ ئۆجه‌لان بۆ بڕیاردان له‌ ماڵئاوایكردن له‌ چه‌ك بابه‌تێكی‌ دڵخۆشكه‌ره‌ له‌مه‌ڕ پرسی كورد ، نه‌ك ته‌نها له‌ ڕوانگه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ یان پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراسی، به‌ڵكو له‌ ڕوانگه‌ی‌ چه‌ندین پارتی‌ سیاسی جیاوازی‌ دیكه‌شه‌وه‌. 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا  ئه‌وه‌ی‌ ده‌رخست كه‌ خه‌ڵكانی‌ سه‌ر ساحه‌ی‌ سیاسی، له‌ باڵی‌ ڕاست‌و ناسیۆنالسته‌كانه‌وه‌ تا  باڵی‌ چه‌پ‌و لیبڕاڵه‌كان ئاماده‌ نین ماڵئاوایی له‌ چه‌ك بكه‌ن. تراژیدیاكه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای‌ بوونی‌ جیاوازیه‌كی‌ زۆر له‌ نێوان گوتاری‌ لیبراڵه‌ چه‌په‌كان‌و باڵی ناسیۆنالیسته‌ ڕاسته‌كاندا ، به‌ڵام په‌یوه‌ندیدار به‌م پرسه‌وه‌ هاوڕان. له‌ ڕاستیدا، كار گه‌یشتوه‌ ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژنامه‌كانیشیان هه‌مان مانشێت بڵاو بكه‌نه‌وه‌ به‌تایبه‌ت  له‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ توركیاو كورده‌كان هه‌مان بیرو بۆچونیان نه‌بێت.


20/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500