كشانه‌وه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ له‌خاكی‌ توركیادا 8 بۆ 10 ڕۆژی‌ ده‌وێت



حوڕییه‌ت ده‌یلی‌ نیوز

ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ حوڕییه‌ت ده‌یلی‌ نیوزی‌ توركی‌ روماڵی‌ كۆمه‌ڵێك هه‌والی‌ ناوخۆ ‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیای‌ كردوه‌. له‌هه‌والێكدا رۆژنامه‌كه‌ باس له‌ به‌ره‌و پێشچونی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌ توركیا ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، سیری سوره‌یا ئۆنده‌ر جێگری‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراسی(به‌ده‌په‌) له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبول له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ‌  رۆژنامه‌كه‌ ڕایگه‌یاند :  پاش گه‌یاندنی‌ دواین نامه‌ی‌ ئۆجه‌لان بۆ قه‌ندیل بۆ ده‌ستی سه‌ركرده‌ سیاسی ‌و سه‌ربازیه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌،  هه‌روه‌ها  سیری سوره‌یا ئۆنده‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ ئاماده‌كاری‌ گرنگ كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی ئارام‌و ئاسایشدا به‌ڕێوه‌ بچێت. جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ره‌نگه‌ له‌ 8 بۆ 10 ڕۆژی دیكه‌ ده‌ستپێبكات.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ناوخۆی‌ توركیا له‌ هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوزدا  هاتوه‌: له‌ ڕاپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌سه‌ر ڕه‌وشی ماف له‌ جیهاندا باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ توركیا له‌ ڕووی‌ مافی‌ كه‌لتوریه‌وه‌ كه‌مێك پێشكه‌وتووه‌، به‌ڵام له‌ ڕووی‌ مافی‌ ڕاده‌ربڕین ‌و زۆربه‌ی‌ مافه‌ بنچینه‌ییه‌كاندا كێشه‌ی‌ هه‌یه‌ و كه‌م‌و كوڕی زۆر له‌ سیستمی‌ دادگاو ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌تی‌ حكومه‌ت له‌ مافی‌ ڕاده‌ربڕیندا به‌ئاشكرا ده‌بینرێت.
له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكیشدا رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌ده‌رئه‌نجامی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ هاوڕێیانی‌ سوریا كردوه‌ له‌ شاری‌ ئه‌سته‌مبوڵی‌ توركیا ، ئۆپۆزسیۆنی سوریا  داوای له‌ حكومه‌تی‌ دیمه‌شق كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵیاندا دانیشێت ‌و  پابه‌ند بێت به‌ بریاره‌كانی ژنێڤه‌وه‌.


21/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500