كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بونه‌ته‌ هۆی‌ هێرشه‌كانی‌ تالیبان



واشنتن پۆست

كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بونه‌ته‌ هۆی‌ هێرشه‌كانی‌  تالیبان. ئه‌مه‌ ناونیشانی یه‌كێك له‌ڕاپۆرته‌ هه‌واڵه‌كانی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ واشنتن پۆستی‌ ئه‌مریكییه‌.

له‌ درێژه‌ی‌  ڕاپۆرته‌كه‌دا واشنتن پۆست باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هێزه‌كانی‌ تالیبان دزه‌ ده‌كه‌نه‌ ناو پێگه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ناتۆ و ئه‌مریكاوه‌ و له‌ دواهه‌مین هێرشیاندا دوو سه‌ربازیان كوشتوه‌ و چه‌ندین زیانیان به‌ پێگه‌كه‌یان گه‌یاندوه‌. هه‌رچه‌نده‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ پاسه‌وانانی‌ پێگه‌كه‌ی‌ تێدابوه‌ به‌ڵام وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ نوسیوێتی: به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌و وڵاته‌دا كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ سه‌ركرده‌ی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌و پێگه‌یه‌ بڕیاری‌ دا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كاندا نه‌كرێت.

له‌ هه‌واڵكیشدا سه‌باره‌ت به‌  بارودۆخی‌ سوریا ‌و كۆبونه‌وه‌ی‌ هاوڕێیانی‌ سوریا له‌ شاری‌  ئه‌سته‌مبوڵی‌ توركیا رۆژنامه‌كه‌ نوسیوێتی: جۆن كێری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌  ئه‌مریكا بڕیاردا هاوكاری‌ دارایی بۆ شۆرشگێرَانی‌ سوریا زیاتر بكات بۆ  دوو ئه‌وه‌نده‌ كه‌ ڕێژه‌كه‌ی‌ ده‌كاته‌ 250 ملیۆن دۆلار.

هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ باس له‌ بارودۆخی‌ خراپی‌ كچانی‌ هیندستان ده‌كات له‌ وڵاته‌كه‌یاندا ، كه‌ دوچاری‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسی ده‌بنه‌وه‌ و تادێت ئه‌و دیارده‌یه‌ زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه‌. وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێداوه‌ ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ به‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌ستدرێژی‌ بكرێته‌ سه‌ر كچێكی‌ ته‌مه‌ن 5 ساڵان.


21/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500