ئه‌مریكا داوای‌ له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كات سه‌ردانه‌كه‌ی‌ غه‌زه‌ دوابخات



حوڕییه‌ت ده‌یلی‌ نیوز

ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ حوڕییه‌ت ده‌یلی‌ نیوزی‌ توركیدا چه‌ندین بابه‌تی‌ سیاسیی‌،  ئابوری‌، ناوخۆ‌و جیهانی‌ له‌خۆگرتووه‌. له‌لاپه‌ره‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ڕۆژنامه‌كه‌دا به‌ مانشێتێكی‌ گه‌وره‌ نوسراوه‌: به‌ره‌ی‌ نوسره‌ له‌سوریا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر یارمتیه‌ داراییه‌كانی‌ خۆرئاوا بۆ شۆڕشگێڕان, ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ خۆرئاوا بڕیاریاندا هاوکارییە داراییه‌كان بۆ شۆرڕشگێڕان زیاد بكه‌ن.

به‌ڵام له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هاوکارییانە به‌ره‌ی‌ جیهادی‌ نوسره‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا بگرێت.

هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ جۆن كێری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا داوای‌ له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا كردووه‌ كه‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ بۆ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ كه‌ بڕیار وایه‌ 16ی‌ مایسی‌ ئه‌مساڵ سازبكرێت، دوابخات بۆ كاتێكی‌ دیكه‌ له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری‌ گرنگ، به‌ڵام وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێداوه‌ دواجار ئه‌ردۆغان خۆی‌ ئازاده‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ ده‌گۆڕێت یاخود نا.

له‌ هه‌واڵێكی‌ دیكه‌دا‌و  له‌زاری‌ وه‌زیری‌ پیشه‌سازی‌ توركیاوه‌ رۆژنامه‌كه‌ نوسیوێتی:  به‌هۆی‌ به‌رقه‌راربونی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتیی‌ له‌ نێوان كورد و توركدا  وه‌به‌رهێنه‌ران رووده‌كه‌نه‌ ناوچه‌ پیشه‌سازیه‌كانی‌ به‌شی خۆرهه‌ڵات‌و باشوری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ توركیا كه‌ بوه‌ته‌ هۆی‌ بۆژانه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ ناوچه‌كه‌.


22/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500