ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا توڕه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌مریكاچه‌كی‌ پێنادات



گاردیان

ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیانی‌ به‌ریتانی‌ چه‌ندین بابه‌تی‌ هه‌نوكه‌یی جیهانی‌ له‌خۆگرتووه‌، له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ سوریاوه‌ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌مریكا توڕه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ پاڵپشتی‌ سه‌ربازیان ناكات، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ موعاز خه‌تیب له‌مانگی‌ ڕابردووه‌ ده‌ستی‌ كێشاوه‌ته‌وه‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كه‌ومیسیۆنی نیشتمانی‌ ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌ی‌ كه‌ سوریا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ پشتگوێ خراوه‌.

هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ی‌ گاردیان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆریای‌ باكور موشه‌كی‌ زیاتر ڕه‌وانه‌ی‌ كه‌ناری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌، وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ نوسیوێتی:  ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌و وڵاته‌ بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكاو كۆریای باشورو هاوپه‌یمانه‌كانیان.

له‌ په‌یوه‌ندیدا به‌ ولاتی‌ هیندستانه‌وه‌ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ توندوتیژی دژی‌ ژنان له‌و وڵاته‌دا درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ و پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا كچێكی‌ ته‌مه‌ن 5 ساڵان ڕفێنراو لاقه‌كرا پاشان ته‌رمه‌كه‌ی‌ به‌ شێواوی‌ دۆزرایه‌وه‌، خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ له‌دژی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ فراوانتر بوو. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئیدی ڕێگریكردن له‌و دیارده‌یه‌ ده‌بێته‌ ئه‌وله‌یه‌تی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌


22/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500