ئوردون: كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ئاواره‌كانی‌ سوریا و وڵاتی‌ خانه‌خوێوه‌



واشنتن پۆست

ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ واشنتن پۆستی‌ ئه‌مریكی‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ڕوماڵكردنی‌ هه‌واڵ‌و پێشهاته‌كانی‌ دوای‌ ڕوداوی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ بۆستن به‌رده‌وامه‌، هاوكات چه‌ندین هه‌واڵیك دیکەشی له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست بڵاوكردۆته‌وه‌. سەبارەت به‌ دۆخی‌ ئاواره‌كانی‌ سوریا له‌ وڵاتی‌ ئوردون ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ دەنوسێت: كه‌ ئه‌و وڵاته‌ بێزاربوون له‌ ئاواره‌كان . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی‌ 1 له‌سه‌ر 10 ی‌ دانیشتوانی‌ هه‌موو ئوردونه‌و بڕی‌ تێچونیان به‌ ته‌نها له‌ ساڵی‌ ڕبردوودا نزیكه‌ی‌ یه‌ك ملیار دۆلار بووه‌. ئه‌مه‌ش بێزاری‌ لای‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئوردون دروستكردووه‌.

هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕوداوی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ بۆستن كه‌ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ به‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌، وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه‌: ئه‌م ده‌زگایانه‌ ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و پرسیار له‌ گومانلێكراوه‌كه‌ بكه‌ن كه‌ ئێستا له‌ژێر چاودێری‌ وردی‌ پزیشكیدایه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و فیشه‌كه‌ی‌ كه‌ به‌ر ملی‌ كه‌وتووه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئێستا باری‌ ته‌ندروستی‌ جێگیره‌ ، به‌ڵام پزیشكه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان گومانلێكراوه‌كه‌ ئه‌ندامی‌ قسه‌كردنی‌ ئازاری‌ پێگه‌یشتووه‌و ره‌نگه‌ جارێكی‌ دی‌ نه‌توانێت قسه‌ بكات، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی‌ بۆ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان دروست ده‌كات.


22/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500