قاعیده‌ له‌ سوریایه‌، به‌ڵام ئایا ئه‌وان ئیخوان نین ؟



حورییه‌ت ده‌یلی نیوز
موراد یه‌تكین

كۆبونه‌وه‌ی‌ وه‌زیره‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ژێر ناوی‌ هاورێیانی‌ خه‌ڵكی‌ سوریا كه‌ له‌ 20 ی ئه‌م مانگه‌دا له‌ شاری‌ ئه‌سته‌مبوڵ ڕیكخرا، كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ بو به‌و پێیه‌ی‌ كه‌ جه‌نگی‌ ناخۆی‌ سوریا پێیناوه‌ته‌ قۆناغێكی‌ گرنگه‌وه‌.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ ، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی‌ سوریا به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ موشه‌ك ‌و فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ له‌ دژی‌ هاوڵاتیانی شاره‌ چڕ و گەورەکان ، له‌ ناویاندا دیمه‌شقی‌ پایته‌خت.

ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا، له‌ چاوپێكه‌تنێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ 18ی‌ ئه‌م مانگه‌دا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ هێزه‌كانی‌ به‌شار ئه‌سه‌د، زیاتر له‌ 200 موشه‌كی‌ سكودیان له‌ دژی‌ ولاته‌كه‌یان به‌كارهێناوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ تاوان له‌ دژی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت . به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ دوو ساڵی‌ ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا  نزیكه‌ی‌ 700 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته‌دا كوژراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ زیاد له‌ 6 ملیۆن خه‌ڵكی‌ دیكه‌ هه‌یه‌.

ڕژێمی‌ به‌عسی‌ سوری‌ به‌ ئاسانی‌ ده‌ڕوخێت به‌ڵام به‌هۆی‌ پاڵپشتی‌ ڕوسیا و ئێرانه‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان كه‌ له‌یه‌كه‌وه‌ جیاوازن، ئه‌و ڕژێمه‌یان تا ئێستا هێشتۆته‌وه‌. تاران به‌و هۆیه‌یه‌ی‌ كه‌ رژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د هاوپه‌یمانی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی‌ سوننیدا نیه‌و ڕوسیاش به‌و هۆیه‌ی‌ كه‌ ده‌یه‌وێت پێگه‌یه‌كی‌ له‌ خۆرهه‌لاتی‌ ناوه‌ڕاستدا هه‌بێت له‌ دژی‌ كاریگه‌ریه‌كانی‌ ئه‌مریكاو پێگه‌یه‌ك كه‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی‌ خۆی‌ تێدا دابمه‌زرێنێت .

سێرگەی لاڤرۆڤ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕوسیا له‌ 16 ی‌ ئه‌م مانگه‌دا و له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵ چاویكه‌وت به‌ داود ئۆغلۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌  توركیاو ڕایگه‌یاند هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ بارو دۆخی‌ سوریا بكرێت، نابێت به‌شار ئه‌سه‌د بخرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هاوكێشه‌كه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ توركیا به‌ درێژایی 910 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ سوریا هاوسنوره‌ و كێشه‌شی‌ له‌گه‌ڵ كورددا هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌ گرنگی ده‌زانێت ئه‌سه‌د له‌ ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت، هاوكات وڵاتی‌ قه‌ته‌رو فه‌ره‌نسا پشتگیری‌ ئه‌و داوایه‌ ده‌كه‌ن . به‌ڵام ئه‌نقه‌ره‌ پێیوایه‌ گه‌ر ئه‌مریكا به‌ قورسایی خۆی‌ نه‌یه‌ته‌ ناو دۆخه‌كه‌، ئه‌وا ڕوسیا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی‌ خۆی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئیسرائیلیش مانه‌وه‌ی‌ ڕژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌دی‌ پێ باشتره‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سوننه‌كان.


22/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500