به‌ریتانیا: میزی‌ مرۆڤ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی‌ وزه‌



KNNC

له‌نوێترین هه‌وڵی‌ زاناكاندا سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی‌ ووزه‌ی‌ نوێبووه‌وه‌ ، كۆمه‌ڵێك زانای‌ به‌ریتانی‌ له‌هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان میزی‌ مرۆڤ بكه‌نه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ووزه‌ی‌ پاك و بێ‌ زیان بۆسه‌ر ژینگه‌.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری‌ زانكۆی‌ (بریستۆڵ) ی‌ به‌ریتانیاوه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و توانیویانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ میزی‌ مرۆڤ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی‌ ووزه‌ی‌ نوێبوه‌وه‌ به‌كاردێت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ پاشماوه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیداری‌ له‌سه‌ر ژینگه‌ هه‌بێت.

توێژه‌ران ڕایده‌گه‌یه‌نن ، له‌ئێستادا سه‌رچاوه‌كانی‌ ووزه‌ له‌ سوته‌مه‌نیه‌كانی‌ خه‌ڵوز و نه‌وت و غازدا كورتكراوه‌ته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ ووزه‌ پێده‌رن به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا كاریگه‌ری‌ مه‌ترسیداریان له‌سه‌ر پیسبوونی‌ ژینگه‌ هه‌یه‌ و بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ كایگه‌ریه‌كانیان ده‌مێنێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش وای‌ له‌زاناكان كردووه‌ به‌دوای‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ووزه‌ی‌ نوێبوه‌وه‌ و پاكدا بگه‌ڕێن كه‌ كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر ژینگه‌ جێنه‌هێڵێت ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ئێستادا توێژه‌رانی‌ زانكۆی‌ بریستۆڵ میزی‌ مرۆڤیان كردۆته‌ ئامانج.


17/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500