نیسك وزه‌یه‌كی زۆر به‌ له‌ش ده‌به‌خشێت



KNNC

نیسك یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و چه‌ندین ماده‌ی‌ كانزایی‌ جیاواز تێدایه‌، به‌سووده‌ بۆ هیمۆگلۆبینی‌ خوێن، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ی‌ كالسیۆم كه‌ بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ گرنگه‌.

نیسك یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكه‌ بڵاو و به‌تامانه‌ی‌ جیهان كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی پاقله‌مه‌نیه‌كانه‌  جگه‌ له‌ خۆشی تامه‌كه‌ی به‌هۆی زۆری ئه‌و به‌ها خۆراكیانه‌ی‌ كه‌ تێدایه‌تی‌ چه‌ندین سودی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌.

ئه‌م خۆراكه‌ بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و پرۆتین و  , هه‌روه‌ها بڕێكی زۆریش له‌ به‌ كانزاكان و بڕێكیش له‌ چه‌وری له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه‌.
ئه‌م خۆراكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین (ئه‌ی و بی) هه‌روه‌ها ماده‌كانی فسفۆڕ و كالسیۆم و ئاسن له‌ پێكهاته‌ی‌ بوونی‌ هه‌یه‌.

 ئه‌و ئاسنه‌ی له‌ نیسكدا هه‌یه‌ یارمه‌تی دروستكردنی هیمۆگڵۆبینی خوێن ده‌دات, هه‌روه‌ها كالسیۆمی پێكهاته‌كه‌شی بۆ گه‌شه‌ی منداڵ به‌سوده‌.

نیسك خواردنێكی ته‌ندروسته‌, به‌هۆی زۆری پرۆتینه‌ ڕووه‌كیه‌كان تێیدا ووزه‌یه‌كی زۆر ده‌به‌خشێت به‌ له‌شی مرۆڤ, هه‌روه‌ها یارمه‌تی گه‌شه‌ی له‌ش ده‌دات ددانه‌كان به‌هێز ده‌كات.

باشتروایه‌ كه‌ نیسك به‌ شێوه‌ی شۆربا له‌ پێش نان خواردندا بخورێت , چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی بیر مرۆڤ كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌هێز ده‌كات.

ئه‌م جۆره‌ی پاقله‌مه‌نی  به‌سوده‌ بۆ بۆرییه‌كانی میز و ڕێگری‌ له‌ قه‌بزی ده‌كات.

به‌هۆی مادده‌كانی پێكهاته‌كه‌شیه‌وه‌ به‌سوده‌ بۆ زیادبونی كێشی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ ده‌ست كه‌می كێش و به‌دخۆراكیه‌وه‌ ده‌ناڵێن.
توێژینه‌وه‌یكی نوێ كه‌ له‌سه‌ر نیسك ئه‌نجامدراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ به‌رده‌وامی نیسك ده‌خۆن, فشاری خوێن و كۆلسترۆلی خوێنیان له‌ دابه‌زیندایه‌ و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ره‌كی توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ و دڵ شه‌كره‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.



04/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500