ساڵانه‌ 235 ملیۆن كه‌س توشی ره‌بۆ ده‌بن



KNNC

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئێستادا ڕه‌بۆ به‌ یه‌كێك له‌ بڵاوترین نه‌خۆشیه‌كی جیهان داده‌نرێت و ساڵانه‌ زیاتره‌ له‌ 235 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌بن.

توێژینه‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات , زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڕه‌بۆ ده‌بن نیشته‌جێی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌ باری ئابوریان مامناوه‌نده‌ یاخود هه‌ژارن.

توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ یاخود هه‌فتانه‌ نیشانه‌كانی ڕه‌بۆیان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و , له‌ كاتی ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی یاخود له‌ شه‌واندا باری ته‌ندروستیان زیاتر تێكده‌چێت و زیاتر هه‌ست به‌ هه‌ناسه‌ توندی ده‌كه‌ن.
نه‌خۆشی ڕه‌بۆ یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نانه‌ی كه‌ توشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی مرۆڤ ده‌بێت , به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ توشی ده‌بن له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدان.


05/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500