ئامۆژگاری بۆ ژنانی دووگیان له‌ فڕۆكه‌دا



KNNC

هه‌ندێ جار واپێویست ده‌كات كه‌ ژنی دووگیان گه‌شت به‌ فڕۆكه‌ ئه‌نجام بدات , پسپۆڕانی بواری ژنان و منداڵبوونیش پێیانوایه‌ گه‌شت كردن به‌ فڕۆكه‌ هیچ زیانێكی بۆ ته‌ندروستی ژن و كۆرپه‌كه‌ نییه‌.

پزیشكه‌كان چه‌ند ڕێنماییه‌كیان بۆ ئه‌و ژنه‌ دووگیانانه‌ داناوه‌ كه‌ به‌ فڕۆكه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن و , داوایان لێده‌كه‌ن كه‌ په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕینماییانه‌ بكه‌ن.

به‌ڕای پزیشكه‌كان باشتره‌ گه‌شته‌كه‌ له‌ كاتی ئێواراندا ئه‌نجام بدرێت و ژنه‌ دووگیانه‌كه‌ له‌سه‌ر كورسیه‌ك دابنیشێت له‌ به‌شی ناوه‌ڕاستی فڕۆكه‌كه‌دا و نزیك په‌نجه‌ره‌ بێت , بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ دڵ تێكه‌ڵهاتن نه‌كات.

هه‌روه‌ها باشتره‌ كورسێكه‌ی كه‌مێك به‌ره‌و دواوه‌ بێت و قایشی سه‌لامه‌تیش به‌جۆرێك نه‌به‌ستێت كه‌ بكه‌وێته‌ سه‌ر سكی بۆ ئه‌وه‌ی ئازار به‌ كۆرپه‌كه‌ی نه‌گات , له‌ كاتی گه‌سته‌كه‌شدا به‌ مه‌به‌ستی چالاككردنی سوڕی خوێن پێویسته‌ چه‌ند جارێك هه‌ستێت و هاتوچۆ بكات , چه‌ند جۆرێك شله‌مه‌نیش به‌ تایبه‌ت شه‌ربه‌تی میوه‌ بخواته‌وه‌.


05/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500