تامی تاڵی له‌ نه‌خۆشی ربۆ ده‌تپارێزێت




نه‌خۆشی ڕه‌بۆ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان و , ساڵانه‌ ژماره‌ی توشبووانی له‌ زیاد بوندایه‌ , به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێش ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تامی تاڵ مرۆڤ له‌ توشبوون به‌ ڕبۆ ده‌پارێزێت.

توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی تامێكی تاڵ له‌ ده‌مدا جێده‌هێڵن , ده‌بنه‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی ڕبۆ.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ زانكۆی ماساشۆتسی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن , خۆراكی تام تاڵ له‌ ده‌مدا  , ده‌بێته‌ هۆی ئاسانی له‌ كرداری هه‌ناسه‌داندا , چونی هه‌وا بۆ بۆریه‌كانی هه‌ناسه‌دان ئاسان ده‌كات.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر چه‌ند مشكێك ئه‌نجامدراوه‌ و , پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جۆره‌ خۆراكێكی تام تاڵیان دراوه‌تێ , توێژه‌ره‌كان هه‌ستیان كردووه‌ كه‌ , كرداری هه‌ناسه‌دان لای مشكه‌كان ئاسان بووه‌ و , بڕێكی زۆری هه‌وا بۆ سییه‌كانیان چووه‌ , به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ نه‌خۆشی ڕه‌بۆ كه‌مبۆته‌وه‌.

ده‌رباره‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ ئه‌م سوده‌یان هه‌یه‌ , توێّینه‌وه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كه‌له‌رمی تایله‌ندی , به‌هۆی ئه‌وه‌ی تامێكی تاڵی هه‌یه‌ , مرۆڤ له‌ توشبوون به‌ ڕبۆ ده‌پارێزێت و كرداری هه‌ ناسه‌دانی ئاسان ده‌كات , هه‌روه‌ها به‌هۆی بونی چه‌ندین مادده‌ی خۆراكی عتر له‌ پێكهاته‌كه‌یدا , له‌ش له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی تر ده‌پارێزێت.

توێژره‌كان له‌ هه‌وڵدان له‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه‌ چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ نه‌خۆی ڕه‌بۆ بدۆزنه‌وه‌ , كه‌ به‌ ته‌واوی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ناوبه‌رێت.


18/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500