|
|
|
|
|
سوشی كێش داده‌به‌زێنێت
KNN
سوشی كه خواردنێكی ژاپۆنییهو له جیهانیشدا ناوبانگێكی زۆری هه‌یه , پسپۆڕانی بواری خۆراكی چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م خۆراكه ئه‌نجامداوه و چه‌ندین سودیان بۆ له‌شی مرۆڤ دیار كردووه.
سوشی خواردنێكی یابانییه , سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌م خۆراكه به كاڵی ده‌خورێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له جیهاندا به‌كاربه‌رێكی زۆری هه‌یه و كه‌سانێكی زۆر حه‌ز به خواردنی ده‌كه‌ن , به‌ڵام له كوردستاندا , كه‌سانێكی كه‌م به‌م خواردنه ئاشنان و تامه‌كه‌یان تاقی كردۆته‌وه.
ئه‌م خواردنه له ماسی تونه و برنج و سركه و چه‌ند جۆرێكی گیای ده‌ریایی دروست ده‌كرێت و هه‌ندێ و شه‌كریش ده‌كرێته پێكهاته‌كه‌یه‌وه.
دره‌باره‌ی سوده‌كانی سوشی , توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی ده‌ریخستووه , كه پارچه‌یه‌ك له‌م جۆره خواردنه نزیكه‌ی 290 بۆ 350 یه‌كه گرمۆكه به‌له‌ش ده‌به‌خشێت , ئه‌مه‌ش هاوتای یه‌كه‌ی گه‌رمۆكه‌ی سێ بۆ چوار پارچه نانه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان سوشی ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین ڤیتامین و مادده‌ی خۆراكی به‌سود بۆ له‌شی مرۆڤ , هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده ئۆمیگا سێ كانزاكان به تایبه‌ت زینك و یۆد.
ئه‌و ڤیتامین بی 12 كه له پێكهاته‌ی سوشیدا هه‌یه , مرۆڤ له كه‌مخوێنی ده‌پارێزێت , هه‌روه‌ها ڤیتامین ئه‌ی پێكهاته‌كه‌شی سودی بۆ پێست و چاو هه‌یه.
ئه‌م خۆراكه , كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و , ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلی زیان به‌خش له خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه و كۆلیسترۆلی سود به‌خشیش له خوێندا زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ره‌كانی توشبون به نه‌خۆشی دڵ وشادهمارهكان كه‌مده‌كاته‌وه.
سوشی ده‌ردانی هۆرمۆنی سیرۆكسین له له‌شدا زیاد ده‌كات كه ئه‌مه‌ش بۆ كاری غوده گرنگه .
سوشی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش به سوده كه له هه‌وڵی دابه‌زاندنی كێشدان , چونكه هیچ جۆره چهوریهك له پێكهاته‌كه‌یدا نییه و , به خواردنی چه‌ند پارچه‌یه‌ك سوشی ئه‌و كه‌سه هه‌ست به تێری ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌و سودانه‌شدا , پسپۆڕانی بواری خۆراكی داوا ده‌كه‌ن كه چونكه سوشی خواردنێكه به كاڵی ده‌خورێت , بۆیه زۆر خواردنی زیانی ده‌بێت , هه‌روه‌ها ژنی دووگیانیش به هیچ جۆرێك نابێت له‌م جۆره خواردنه بخوارت , پێویستیشه دوای ئاماده كردنی ماوه‌یك له به‌فرگردا دابنرێت و پاشان به‌كار ببرێت.
28/03/2013
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
KNN Frequencies:
|
|
|