KNNC
باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌د ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردوه بۆ ناسینی مێشك و نه‌خۆشیه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مێشكه‌وه.
باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له پێناو باشتر ناسینی كار و چالاكیه‌كانی مێشك، پرۆژه‌یه‌كی لێكۆڵینهوهیهان به ناوی(توێژینه‌وه له مێشك له رێگای ته‌كنۆلۆژیای دهمارنناسیهوه) یان (براین)ده‌ستپێكردوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی ئه‌مریكا سه‌د ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردوه.
وتیشی: "ئاستی تێگه‌یشتنی مرۆڤ له مێشك له گه‌شه‌كردندایه، به‌ڵام هێشتا رێگایه‌كی زۆر دوور‌و درێژمان له به‌رده‌مدایه بۆ ناسینی ته‌واوه‌تی مێشك.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا،ده‌شڵێت: "پرۆژه‌ی براین، كه‌ره‌سته‌ی پێویستی بیرمه‌ندان و لێكۆڵه‌ران دابین ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به تێگه‌یشتنێكی باشتر سه‌باره‌ت به بیركردنه‌وه، فێربوون و بیرهێنانه‌وه‌و نه‌خۆشیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مێشكه‌وه بدرزنهوه.
بڕیاره پرۆژه‌كه ساڵی 2014 ده‌ستپێبكات و هه‌ر یه‌ك له دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی(ئێن ئه‌ی، ئێچ)، ئاژانسی پرۆژه پێشكه‌وتووه به‌رگریه‌كان(دراپا) و دامه‌زراوه‌ی زانستنی نیشتمانی (ئێن ئێئ ئێف) به‌شداری تێدا بكه‌ن.