KNNC
سندوقی چاودێری مندڵانی سه‌ر به نه‌ته‌وه بهكگرتووهكان له ڕاپۆرتێكدا , ئاماژه‌ی به‌وه داوه , له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا نزیكهری 165 منداڵ كێشه‌ی كورته باڵاییان هه‌یه , كه زۆرینه‌یان كێشه‌ی كورتی قاچه‌كانیان هه‌یه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه زۆرینه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی توشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن , به‌هۆی خراپی جۆری خواردنه‌وه‌یه و %25 كه‌سه توشبووه‌كانیش ته‌مه‌نیان خوار پێنج ساڵه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی تێدا تۆمار كراوه , ڕاپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دان كه زۆرترینیان له وڵاتانی باشوری ئه‌فریقا و باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیان , به تایبه‌ت هندستان و ته‌یموری خۆرهه‌ڵات و نێجیریا و مه‌ده‌غشقه‌ر.
ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نها له هندستاندا زیاتر له 61 ملیۆن منداڵی كورتی قاچیان هه‌یه كه %48یان ته‌مه‌نیان خوار پێنج ساڵییه.