كه‌له‌رم چاره‌سه‌ری قورحه‌ ده‌كات



KNNC

كه‌له‌رم یه‌كێكه‌ له‌ سه‌وزه‌ بڵاوه‌كانی جهان و چه‌ندین به‌كارهێنه‌ری‌ هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ دروستكردنی زه‌لاته‌دا.

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌له‌سه‌ر ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌له‌رم سودێكی زۆری بۆ گه‌ده‌ هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ست نه‌خۆشی قورحه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، یاخود هه‌وكردنی گه‌ده‌یان هه‌یه‌.


توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، كه‌له‌رم سودی بۆ پێست هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی پێست، هه‌روه‌ها یارمه‌تی كرداری هه‌رس ده‌دات و پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی جگه‌ریش ده‌كات.


له‌گه‌ڵ ئه‌و سودانه‌شیدا، زۆر خواردنی كه‌له‌رم زیانی هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ده‌ست نه‌خۆشی كۆڵۆنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن،  هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ غوده‌ی ده‌ره‌قیان هه‌یه‌ , پێویسته‌ پێش خواردنی كه‌له‌رم ڕای پزیشكی پسپۆڕ وه‌رگرن.



21/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500