KNNC
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوا له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات له‌زوترین كاتدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌نه‌ینه‌واو ئه‌نبار دیاری بكرێت.
مارتن كوبلهر، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان له‌عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی به‌رێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له كه‌شێكی ئاشتیدا و ستایشی كاری كۆمیسیۆنی ههڵبژاردنهكانیشی كرد كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنیان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ته‌واوه‌تی خۆیاندا به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی به‌رێوه‌بردوه.
كوبلهر داواشی له حكومه‌تی عێراق كرد له زوترین ده‌رفه‌تدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار دیاری بكات، كه به‌پاساوی ناسه‌قامگیری باری ئه‌منی و به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان، حكومه‌تی عێراق هه‌ڵبژاردنی له‌و دوو پارێزگایه دواخست.