تاڵیبان 9 سه‌رنشینی‌ كۆپته‌رێكی‌ توركی‌ به‌بارمته‌ ده‌گرێت



بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانی‌ ئه‌فغانستان 9 سه‌رنشینی‌ توركی‌ كۆپته‌رێكی‌ له‌ ویلایه‌تی‌ لۆگێر به‌ بارمته‌ گرت.

به‌رپرسانی‌ ئه‌فغانستان ئاشكرایانكرد دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆپته‌رێكی‌ توركی‌ كه‌ هه‌ڵگری‌ 9 سه‌رنشین بووه‌ له‌ ویلایه‌تی‌ لۆگێر به‌ هۆی‌ ناله‌باری‌ كه‌ش و هه‌واوه‌ ناچار بووه‌ بنیشێته‌وه‌، له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیراوه‌ و هه‌ر 9 سه‌رنشینه‌كه‌ به‌ بارمته‌ گیراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دین محه‌مه‌د ده‌روێش وته‌بێژی‌ حاكمی‌ لۆگێر رایگه‌یاند، تاڵیبان بارمته‌كانی‌ بۆ ناوچه‌ی‌ (ته‌نگ دۆڵ) گواستوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵێ‌ حكومه‌تی‌ ئه‌فغانستاندا نییه‌.

كۆپته‌ره‌كه‌ له‌ جۆری‌ (خوه‌راسان) بووه‌ و سه‌ر به‌ كۆمپانیایه‌كی‌ توركیه‌.

هاوكات وته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان ئاشكرایكرد بارمته‌كان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كایان به‌ ناتۆوه‌ نییه‌.

بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانیش به‌رپرسیارێتی‌ رفاندنه‌كه‌ی‌ گرتوه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

وته‌بێژی‌ حاكمی‌ لۆگێر وتیشی‌: پیاوماقوڵانی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ هه‌وڵی‌ گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ تاڵیبان به‌ مه‌به‌ستی‌ ئازاد كردنی‌ بارمته‌كان.



22/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500