به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌وه‌ خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا



KNNC

له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ رابردویان، خانه‌واده‌و كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان له‌ سلێمانی‌ و گه‌رمیان وچه‌مچه‌ماڵ گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ بڕیاربوو له‌سه‌ره‌تای‌ هه‌موو مانگێكدا موچه‌ی‌ مانگانه‌یان پێبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی‌ بڕیاری‌ زیادكردنی‌ موچه‌كانیان و چه‌ند كێشه‌یه‌كی‌ ئیداریه‌وه‌، موچه‌ی‌ مانگی‌ رابردوی‌ خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدان  بۆكاتێكی‌ دیاری‌ نه‌كراو دواده‌كه‌وێت.

له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مڕۆ خانه‌واده‌و كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان  له‌ سلێمانی‌ و  گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ گردبونه‌وه‌ی‌ ناره‌زاییان ئه‌نجامداو بۆماوه‌ی‌ چه‌ندكاتژمێرێك شه‌قامی‌ به‌رده‌م بانكه‌كانیان داخست.


خانه‌واده‌وكه‌سوكاری‌ شه‌هیدان داوای‌ رونكردنه‌وه‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان‌وحكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن، كه‌ جیاوازی‌ له‌پێدانی‌ موچه‌ی‌ مانگانه‌كانیاندا ده‌كرێت، بۆنمونه‌ له‌ كه‌لار موچه‌ی‌ شه‌هیدانی‌ سه‌ر به‌پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان هاتووه‌، به‌ڵام موچه‌ی‌ شه‌هیدانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان نه‌هاتوه‌.


 به‌پێی زانیاریه‌كانی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن زیادكردنه‌كه‌ بۆ هه‌ر شه‌هیدێك بڕی‌ 150هه‌زار دیناره‌و حكومه‌ت له‌پاره‌ی‌ نه‌وت دابینیكردوه‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مانگی‌ رابردوودا زیاده‌ی‌ سێ مانگ بۆ خانه‌واده‌ی‌ هه‌ر شه‌هیدێك خه‌رجبكرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ بانكی‌ توی‌ مه‌لیك به‌كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ ڕاگه‌یاندوه‌ تائێستا لیسته‌كانیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌‌و به‌هۆیه‌وه‌ كاتی‌ پێدانی‌ دیاریكراو نییه‌.

 



10/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500