وه‌فده‌كوردی ‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌سه‌ر ڕاگرتنی هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن ڕێكه‌وتن..ڤیدیۆ



دوای‌ سێ‌ كاتژمێر كۆبونه‌وه‌، وه‌فدی‌ كوردی‌و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ڕاگرتنی هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن دژی یه‌كتری‌و بڕیاریشدرا كۆبونه‌وه‌كان له‌رۆژی‌ شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.

یاسین حه‌سه‌ن نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌وه‌فده‌كوردییه‌كه‌، ڕایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌كه‌شێكی ئیجابیدابوه‌‌و ماوه‌ی سێ كاتژمێری خایاندووه‌‌و چاوه‌ڕێی ده‌رنجامی باشی لێده‌كرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ هه‌ردولا ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر ڕاگرتنی هێرش‌و هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن‌و بارگرژییه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوش كۆبونه‌وه‌كانی نێوانیان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌‌و ده‌چنه‌ ناو ورده‌كاری زیاتره‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ شوان محه‌مه‌ ته‌ها، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستان، له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، رایگه‌یاندوه‌ نامه‌كه‌ پێداگری‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد ده‌كاته‌وه‌، له‌پرسه‌كانی نه‌وت‌وكرێی كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی گشتی عێراق‌و پێشمه‌رگه‌‌و ماده‌ی 140ی ده‌ستور.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ران‌و وه‌زیره‌كورده‌كانی بۆ به‌غدا به‌سته‌وه‌به‌جێ به‌جێكردنی ئه‌و داواكارییانه‌وه‌.






11/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500