KNNC
شه‌وی رابردوو 11ی نیسانی 2013، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر(8) له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی نایلسات ته‌شویش خرایه سه‌ر كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن و ئێن ئارتی و به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ند جارێك په‌خشی هه‌ردو كه‌ناڵه‌كه راگیرا.
شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر هه‌شتدا، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی نایلسات ته‌شویش خرایه سهركهناڵی كه‌ی ئێن ئێن و به‌هۆیه‌وه په‌خشی كه‌ناڵه‌كه راگیرا.
دواتریش له‌كاتژمێر نۆدا له‌كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی راڤه‌ی ژماره‌كان ته‌شویش خرایه‌وه سه‌ر كه‌ی ئێن ئێن و په‌خشی كه‌ناڵه‌كه راگیرا، له هه‌مان كاتدا و له كاتژمێر نۆداو له‌كاتی پێشكه‌شكردنی گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی ئێن ئارتیدا، ته‌شویش خرایه سه‌ر كهنالهكهو بۆ ماوه‌یه‌ك په‌خشه‌كه‌ی ڕاگیرا.