په‌یه‌ده‌: هیچ مه‌رجێكمان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ توركیا نییه‌



KNNC

هاوسه‌رۆكی‌ په‌یه‌ده‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هاوكاری‌ ڕژێمی‌ سوریا بكه‌ن، ئاماده‌ییش  بۆ ئه‌نجامدانی‌ گفتوگۆی‌ بێمه‌رج له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت.


ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی‌  په‌یه‌ده‌ له‌وه‌لاَمی‌ لێدوانێكی‌ داود ئۆغلۆی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیادا، به‌ئاژانسی‌ فورات نیوزی‌ ڕاگه‌یاندوه‌: ئاماده‌ن  بێ هیچ  مه‌رجێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ توركیادا گفتوگۆ بكه‌ن.


سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌تباركردنیشیان  به‌ هاوكاریكردنیانی‌ ڕژێمی‌ سوریا، هاوسه‌رۆكی‌ په‌یه‌ده‌ رایده‌گه‌یه‌نێت:  هیچ كاتێك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی‌ سوریادا نه‌بوه‌و، له‌ هه‌مو قۆناغه‌كانیشدا شه‌ڕیان له‌ دژی‌ ڕژێم كردوه‌.


ساڵح موسلیم ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌، په‌یه‌ده‌ هیچ تێكه‌ڵیه‌كی‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا نیه‌ و  په‌كه‌كه‌ش هیچ پێویستیه‌كی‌ به‌ په‌یه‌ده‌ نیه‌.


هاوسه‌رۆكی‌ په‌یه‌ده‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌ن بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا،  به‌لاَم پێویسته‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و ولاَته‌  ئاگاداربن له‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر دوژمنایه‌تی‌ ده‌كه‌ن، ده‌بێت بزانن له‌گه‌ڵ كێ‌ ده‌یكه‌ن



12/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500