KNNC
وهفدهكوردییهكه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌كۆبونه‌وه‌دان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی وه‌ڵامی نامه‌ی لایهنهكوردستانیهكان، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتیمانیوبهرپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، به‌كه‌ی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاند: له‌كاتژمێر (10:30)خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆوه،ئه‌ندامانی وه‌فده كوردیه‌كه، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌كۆبونه‌وه‌دان، بۆ تاوتوێكردنی وه‌ڵامی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی‌و به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌باره‌ی نامه گهڵاڵهكراوهكهی لایه‌نه كوردستانیه‌كان.
لای خۆیشه‌وه قاسم محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: له‌گفتوگۆكانی نێوان وهفدهكوردییهكهو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێكهێنانی چوار لیژنه‌ی هاوبه‌ش رێكه‌وتون.
له باره‌ی لیژنه‌كانه‌وه وتی: "یه‌كێكیان تایبه‌ته به‌پرسی پێدانی كرێی كۆمپانیانهوتیهكانی ههرێمو لیژنه‌یه‌كیش له‌سه‌ر پرسه یاساییهكانو لیژنه‌یه‌كی تریش تایبه‌ته به‌كێشه‌و ناكۆكیه‌كانی نێوان ههرێمو به‌غدا له‌سه‌ر پرسی پێشمه‌رگه‌و كێشه ئه‌منیه‌كان".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رو وهزیرهكوردهكان بۆ به‌غدا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان، له‌لێدوانێكدا بۆ مه‌دا،وتی: ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێكی سیاسیه‌و بهستراوهتهوهبهجێ به‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی نامهكوردییهكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه.