KNNC
دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگا له‌سه‌ر كه‌یسی كوژرانی مامۆستا ساكار به‌ڕێوه‌چو، تیایدا دادوه‌ر تۆمه‌تباری كه‌یسه‌كه‌ی ئازادكرد كه‌باوكی مامۆستا ساكاره، ڕێكخراوه‌كانی ژنانیش ڕه‌خنه له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌گرن و ته‌میزی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2013، بۆجاری شه‌شه‌م له‌دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر كه‌یسی كوژرانی مامۆستا ساكار به‌ڕێوه‌چو و دادوه‌ر بڕیاری ئازاكردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كه‌یسه‌كه‌یدا كه‌باوكی مامۆستا ساكاره‌و تۆمه‌تباره به‌كوشتنی كچه‌كه‌ی.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا ناڕه‌زایی ڕێكخراوه‌كانی ژنانی لێكهوتهوه، به‌هار مونزیر وته‌بێژی گروپی ژیان ڕایگه‌یاند: دادوه‌ری كه‌یسه‌كه راستیه‌كانی دایكی مامۆستا ساكاری پشتگوێخست و ته‌نانه‌ت بۆ دانیشتنه‌كه‌ش بانگهێشت نه‌كرابوو.
وته‌بێژه‌كه‌ی گروپی ژیان كه نوێنه‌رایه‌تی 50 ڕێكخراو و گروپی ژنان و ئافره‌تان ده‌كات ئاماژه به‌وه‌شده‌كات؛ سكاڵا له‌سه‌ر دادوه‌ری كه‌یسه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خستۆته پاڵیان كه گوایه ئیمزای دایكی مامۆستا ساكاریان تهزویركردوه.
به‌هار مونزیر ڕاشیگه‌یاند: به‌هاوكاری داواكاری گشتی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای سلێمانی له‌باره‌ی كه‌یسی مامۆستا ساكاره‌وه ته‌میز ده‌كه‌نه‌وه.