رێكخراوی‌ ته‌ندروستكاران: پێویسته‌ چیتر بازرگانی‌ به‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ نه‌كرێت



KNNC


له‌كاردانه‌وه‌ی‌ نابیناكردنی‌ 30 هاوڵاتیه‌كه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێردا، رێكخراوی‌ ته‌ندروستكارانی‌ كوردستان داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات كۆتایی‌ به‌ بازرگانیكردن به‌ ته‌ندروستی‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ بهێنن.


رێكخراوی‌ ته‌ندروستكارانی‌ كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیاید هاتووه‌:  "تائێستا هه‌رێمی‌ كوردستان رزگاری‌ نه‌بوه‌ له‌قه‌یرانی‌ ترسناكی‌ هێنان و به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانی‌ ساخته‌ و خراپ، به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین قوربانی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌ و دیارترینیان 30 هاوڵاتیه‌كه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر بوون، كه‌ نابینا كران.


هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا رێكخراوی‌ ته‌ندروستكاران، داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن سنورێك دابنێن له‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌رپرس و كارمه‌ندی‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ گشتی‌ له‌لایه‌ن كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان چه‌ندین كاری‌ نایاسایی‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.


له‌كۆتایی‌ به‌یاننامه‌كه‌دا رێكخراوی‌ ته‌ندروستكاران ده‌ڵێت، پێویسته‌ كه‌رتی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت جیابكرێته‌وه‌ و ،چیتر بازرگانی‌ به‌ ته‌ندروستی‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ نه‌كرێت.

 



14/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500