به‌شێوه‌یه‌كی‌ نائاسایی‌ ڕاپرسییه‌كه‌ی‌ ڕووداو گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا دێت



KNNC

له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌4 كاتژمێردا، نزیكه‌ی‌ ده‌یان هه‌زار ده‌نگده‌ر،  له‌سایتی‌ ڕوداوی‌ سه‌ربه‌ نێچیرڤان بارزانی‌ ده‌نگده‌ده‌ن و رێژه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی‌ نائاسایی‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ بارزانی‌ ده‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌رپرسانی‌ سایته‌كه‌ 3 جار كۆتاییهاتنی‌ كاتی‌ ڕاپرسیه‌كه‌یان درێژ كردوه‌.


سایتی‌ ڕوداوی‌ سه‌ربه‌ نێچیرڤان بارزانی‌ له‌ڕۆژی‌ 6 ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ڕاپرسیه‌كی‌ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ ده‌سه‌لاَته‌كانی‌ بارزانی‌ ڕێكخستووه‌، كه‌ به‌به‌ڵی‌ و نه‌خێر وه‌لاَمده‌درێته‌وه‌، له‌سه‌ره‌تادا وابڕیابو 10 ی ئه‌م مانگه‌ كۆتایبێت، به‌لاَم به‌هۆی‌ به‌رزیی‌ رێژه‌ی‌ نه‌خێر، ڕاپرسیه‌كه‌ درێژكرایه‌وه‌ بۆ ڕۆژی‌ 15 ئه‌م مانگه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌نگی‌ نه‌خێر به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ پێش به‌ڵێوه‌ بوو.


دواتر كۆتایی‌ راپرسیه‌كه‌ خرایه‌ رۆژی‌ 16ی‌ ئه‌م مانگه‌، ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ سه‌رنجه‌ ته‌نها له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌چوار كاتژمێردا، نزیكه‌ی‌ 40 هه‌زار كه‌س ده‌نگیانداوه‌، كه‌ كاریگه‌ری‌ زۆری‌ كردۆته‌ سه‌ر گۆڕینی‌ رێژه‌كه‌ له‌به‌رژوه‌ندی‌ مانه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ له‌پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم.


 له‌ پاشنێوه‌ڕۆی‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌دا،  ڕێژه‌ی‌  نه‌خێر له‌ 58 % بوه‌، به‌لاَم بۆ ئێواره‌ رێژه‌ی‌ نه‌خێر دابه‌زیوه‌ بۆ خوارله‌  50% ، له‌كاتێكدا، ده‌نگی‌ به‌ڵێ‌ ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ له‌40% بوه‌، به‌لاَم ئێواره‌كه‌ی‌ ده‌نگی‌ به‌ڵێ‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ بارزانی‌، بۆ سه‌روی‌ له‌48% به‌رزبۆته‌وه‌و رێژه‌ی‌ ده‌نگده‌رانیش به‌به‌ڵێ‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نائاسایی‌‌و به‌رده‌وام له‌به‌رزبونه‌وه‌دا بوو، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی‌ چركه‌یه‌كدا ده‌یان ده‌نگ له‌به‌رژوه‌ندی‌  زیادی‌ ده‌كرد.



16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500