KNNC
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زیرانه‌ده‌كات كه‌بایكۆتی حكومه‌تیان كردووه، بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه له ناویاندا وه‌زیره كورده‌كانیش بونیان هه‌یه.
مارتن كۆبله‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سیستانی هاوڕابوون له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقه‌وه.
كۆبله‌ر داواشی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زیرانه كرد كه‌بایكۆتی حكومه‌تیان كردووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
جه‌ختیشی كرده‌وه، بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتوونابێت.
كۆپله‌ر وتیشی: "عه‌لی سیستانی گه‌وره‌مه‌رجه‌عی شیعه‌كان له هه‌موو كات زیاتر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا له‌عێراق ده‌گوزه‌رێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سیستانی داوای له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عێراق كردووه به‌ر له هه‌ر لێدوانێك بیر له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات بكه‌نه‌وه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراشیكرد، له ماوه‌ی داهاتودا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات له‌پێناو لێكنزیككردنه‌وه‌ی راو بۆچونه‌وه‌كان له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ندا.