هه‌فته‌ی‌ داهاتوو فیكه‌ بۆ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ هه‌رێم لێده‌درێت



KNNC

سه‌نته‌ری میترۆ به‌ فیكه‌ هه‌ر سێ ده‌سه‌لاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی هه‌رێمی‌ كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌  له‌ به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی پیشیلكاریه‌كانی دژ به‌ رۆژنامه‌نوسان.


نیاز عه‌بدوڵا ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا بۆ كه‌ی‌ ئێن ئێن ڕایگه‌یاند: وه‌ك زه‌نگێكی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ هه‌رێم، هه‌ڵمه‌تێكی‌ فیكه‌لێدان  له‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ڕێكده‌خه‌ن.


له‌ باره‌ی‌  ئامانجی‌، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه‌، وتی‌: "ئامانجمان دانانی‌ سنورێكه‌ بۆ ئه‌و پیشیلكارییانه‌ی دژ به‌ ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌نجام ده‌درێت".


نیاز عه‌بدولا  وتیشی: "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ڕۆژی‌ 22 ی نیسان ئه‌نجام ده‌درێت".


ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌ شاری هه‌ولێر، مێژوی نه‌ریتی فیكه‌یشی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا فیكه‌ وه‌ك هۆكارێك بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌  له‌ هه‌موو  چالاكی و خۆشی ناخۆشییه‌كاندا به‌كارهاتوه‌.



17/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500