سلێمانی؛ ته‌كسییه‌ك له‌كاتی به‌نزین تێكردندا گڕده‌گرێت



KNNC

له‌ شاری سلێمانی ئۆتۆمبیلێك له‌كاتی به‌نزین وه‌رگرتندا  گڕده‌گرێت، به‌وهۆیه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ی بریندارده‌بێت و ئۆتۆمبیله‌كه‌ش زیانی به‌رده‌كه‌وێت.

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ   پێنجشه‌ممه‌ 18ی‌ نیسانی‌ 2013،  له‌ نزیك عه‌لوه‌ كۆنه‌كه‌ی سلێمانی، ئۆتۆمبیلێكی‌ ته‌كسی  جۆری كرۆلا،  له‌كاتی به‌نزین تێكردندا له‌ به‌نزینخانه‌ی ئازادی  گڕی‌ گرت‌و به‌وهۆیه‌وه‌ شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ سوكی  برینداربو و به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ش  به‌ته‌واوی سوتا.


به‌پێی زانیارییه‌كان هۆكاری گڕگڕتنی ئۆتۆمبیله‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی به‌نزین تێكردندا ئۆتۆمبیله‌كه‌ نه‌كوژاوه‌ته‌وه‌.


دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ و كۆنترۆلی ئاگره‌كه‌یان كردوه‌.

 



18/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500