جه‌هه‌په‌ومه‌هه‌په‌ پێشنیاره‌كانی كورد له‌ده‌ستوردا ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌



KNNC

ئاڵتان تان هه‌ردووپارتی جه‌هه‌په‌‌ومه‌هه‌په‌،جه‌ختی كرده‌وه‌، پێشنیاره‌كانی كوردی له‌ده‌ستوری نوێی توركیا ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

ئاڵتان تان، په‌رله‌مانتاری پارتی ئاشتی‌و دیموكراتی به‌ده‌په‌، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی، له‌كۆنفرانسی ڕۆڵی هزری‌و فه‌لسه‌فی ئۆجه‌لان له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و كێشه‌ی كورد، ڕوونی كرده‌وه‌، پارته‌كانی ناوپه‌رله‌مان، سه‌رقاڵی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی نوێن بۆ توركیا‌وپێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێكی دیكه‌ كاره‌كانیان ته‌واوبكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌په‌رله‌مانی توركیا، لیژنه‌یه‌كی 12 كه‌س پێكهێنراوه‌، بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاشتی‌و دیموكراتی، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، هه‌ردوو پارتی جه‌هه‌په‌‌و مه‌هه‌په‌، پێشنیاره‌كانی كورد له‌ده‌ستوری نوێی توركیا ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌، ووتیشی تائێستا لایه‌نه‌كان له‌كۆی 130 ماده‌ی ده‌ستور، ته‌نها له‌سه‌ر 30 ماده‌ ڕێكه‌وتوون‌و له‌باره‌ی 100 ماده‌كه‌ی تره‌وه‌ ناكۆكن.


19/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500