كۆمسیۆن ئاماده‌یی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێم پیشان ده‌دات



KNNC

كۆمسیۆنی‌ بالاَی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق پێشوازی‌ له‌ بڕیاری‌ دیاریكردنی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌  په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كات و ده‌شڵێت هه‌مو ئاماده‌كاریه‌كان له‌ واده‌ی‌ دیاریكراودا ته‌واو ده‌كه‌ن.

سه‌ربه‌ست مسته‌فا- سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاریای‌ كۆمسیۆنی‌ بالاَی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، پێشوازی‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ كرد بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم له‌ 21ی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵدا،
راشیگه‌یاند، كۆمسیۆن سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه‌كانی‌ بۆ  ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ له‌واده‌ی‌ راگه‌یه‌نراودا ته‌واو ده‌كات و  دوای‌ كۆتایهاتنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراقیش ده‌ست ده‌كات به‌ ئاماده‌كاری‌ لۆجستی‌ و پلانی‌ راگه‌یاندن و  ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كۆمسیۆنی‌ بالاَی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق له‌ 12ی‌ ئه‌م مانگه‌دا رایگه‌یاندبو، نوسراوێكی‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم پێگه‌یشتوه‌و له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ داهاتوشدا وه‌لاَمی‌ نوسراوه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌.


19/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500