به‌عقوبه‌: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك چوار كوژرا و 20 برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌




KNNC


به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ له‌به‌رده‌م گه‌وتێك له‌ ناوه‌ڕاستی‌ ناحیه‌ی‌ كه‌نعان له‌ پارێزگای‌ به‌عقوبه‌، چوار كه‌س كوژران و 20ی‌ دیكه‌ش برینداربوو.


ئه‌سعه‌د مه‌شایخی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دینی‌ له‌ ناحیه‌ی‌ كه‌نعان، به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند: "رێژه‌ی‌ قوربانییه‌كانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ مزگه‌وتی‌ عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز بۆ 4 كوژراو و 20 بریندار به‌رزبوه‌ته‌وه‌".
 

وتیشی‌: "ته‌قینه‌وه‌كه‌ش دوو بۆمبی‌ چێنراو بووه‌ له‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌دا".


له‌ پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێزه‌ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی‌ مزگه‌وته‌كه‌یانداوه‌، هه‌روه‌ها برینداره‌كانیش گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.



12/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500