هاوپه‌یمانی نیشتمانی: بارزانی قه‌یرانی سیاسی دروست ده‌كات



KNNC

عادل به‌رواری‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مانتاران‌و وه‌زیره‌كورده‌كان، به‌رده‌وام ده‌بن له‌بایكۆتكردنی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاكێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌كرێت‌و ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیش، به‌مه‌سعود بارزانی به‌درستكردنی قه‌یرانی سیاسی،تۆمه‌تبارده‌كات.


عادل به‌رواری راوێوێژكاری‌ پێشوی‌ پێشوی‌  سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق جه‌ختی كرده‌وه‌، ئه‌ندامان‌و وه‌زیره‌كورده‌كان، به‌رده‌وام ده‌بن له‌بایكۆتكردنی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاكێشه‌كان نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا چاره‌سه‌رده‌كرێت، گفتوگۆ‌و دانوستانه‌كانی نێوان هاپه‌یمانی نیشتیمانی‌و وه‌فدی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانیشی به‌موجامه‌له‌ی سیاسی وه‌سفكرد.


لای خۆیشیه‌وه‌، محه‌مه‌د كازم هینداوی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌، ڕه‌خنه‌ له‌لێدوانه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی مه‌سعود به‌رزانی ده‌گرێت، كه‌ڕایگه‌یاندبوو، حكومه‌تی ناوه‌ندی دیكتاتۆر‌و سته‌مكاره‌.

وتیشی: "ئه‌و لێدوانانه‌ ده‌بێته‌ هۆی شكستهێنانی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی".


هینداوی له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئیخباریه‌ مه‌سعود به‌رزانی تۆمه‌تباركرد به‌دروست كردنی قه‌یرانی سیاسی  له‌عێراقدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رده‌وام قه‌یرانی سیاسی دروست ده‌كات‌و مه‌رجی قورسیش داده‌نێت له‌گفتوگۆكاندا بۆ مانه‌وه‌ی ناكۆكی‌و قه‌یرانه‌كه‌ به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی.



16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500