KNNC
لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، كه هاوپه‌یمانی كوردستان ئاره‌زووی كۆتاییهێنان به بایكۆتكردنی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات.
خالید ئه‌سه‌دی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ی ئێن ئێن ڕایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه پێكهێنراوهكانی نێوان وفدی لایه‌نه كوردستانیه‌كان‌و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، كه‌تایبه‌ت به‌تاوتوێكردنی پرسه ناكۆكه‌كانی نێوان ههرێمو حكومه‌تی ناوه‌ندی دواخراوه بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
لای خۆیشیه‌وه سادق له‌بان په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا، ڕایگه‌یاند: ئیئتیلافی كوتله كوردستانیه‌كان ئاره‌زوی كۆتایی هێنان بهبایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دهكهنو بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا.
وتیشی: "هاوپه‌یمانی نیشتیمانی پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامی گفتوگۆكان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشهههڵپهسێردراوهكانی نێوان ههوڵیروبهغدا به‌پێی یاسا‌و ده‌ستوری عێراق".