KNNC
پارێزگاری موسڵ هۆشداری ده‌دات له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی بارودۆخی عێراق به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا، ناچارده‌بن هه‌رێمی سوننی ڕابگه‌یه‌نن.
ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری موسڵ به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه، "قوڵبونه‌وه‌ی ئاڵۆزیه سیاسیهكانو پشتگوێخستنو سڕینه‌وه‌ی شاره سونیه‌كان له‌نه‌خشه‌ی عێراق ناچاریان ده‌كات هه‌رێمێكی سوننی ڕابگه‌یه‌نێن.
لای خۆیه‌وه عه‌بدوڵا حومه‌یدی عه‌جیل یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی داد‌و چاكسازی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌وڵێكی جدی ناوخۆیی به‌پاڵپشتی ده‌ره‌كی له‌ئارادایه بۆ پارچه پارچه‌كردنی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی‌و نه‌ته‌وه‌یی.
هاوكات، دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكان له‌هه‌ردوو پارێزگای موسل‌و ئه‌نبار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه وه‌ك نمونه بۆ ئه‌و هه‌وڵه ده‌هێنێته‌وه.